کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەوپێیە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا، پلەکانی گەرماش بەنزیکەیی 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: هاوڵاتییەکی عێراقی بۆئەوەی یەک ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بە مووچەکەی پێویستی بە 154 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share