عێراق پێشبینی دەكات ساڵی داهاتوو نەوت ببێتە 100 دۆلار

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی نەوت لە دوو چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو بگاتە 100 دۆلار.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچوونی وۆركشوپێك، كە لە بەغداد بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، “حكومەتی فیدراڵی لە بودجەی ساڵی 2022دا نرخی بەرمیلێك نەوتی لە نێوان 55 تا 60 دۆلار دیاریكردووە”.

بەڵام پێشبینی دەكات لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار، بۆیە پێیوایە ئەو بەرزبوونەوەیە یارمەتیدەدر دەبێت لە هێنانە ئارای گۆڕانكاری و باشتربوونی زیاتری ئەدای ئابوریی نیشتمانی و تێپەڕاندنی كورتهێنانی دارایی لە بودجەی گشتیدا.

پێشبینییەكەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار لەسەر بنەمای ئەگەری كەمبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا و هەرٍەشەكانی كۆرۆناوەیە.

بابەتی پێشتر

"سوپەر لیگ" کۆتایینەهاتووە و شێوازە نوێیەکەی ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا دوو ساڵی دیكە درێژدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share