قۆڵبڕینێكی دیکە لە هەرێمی کوردستان

ناحیەی شیلادزێ

لە ناحیەی شیلادزێ کەسێک پارەی لە 300 هاوڵاتی وەرگرتووە و ئێستا دیارنییە.

هاوڵاتییەکی شیلادزێ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “من بڕی 500 هەزار دینارم بەو کەسە داوە لە بەرامبەر ئەوەی دامبمەزرێنێت، بەڵام بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو دیارنییە و نازانین لەکوێیە”

ئەو هاوڵاتییە وتیشی، ئەو کەسە پارەی لە 300 کەس وەرگرتووە و هەر کەسێک بڕی 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری لێوەرگرتوون.

کەسەكە پارەکەی بەبیانووی دامەزراندن یان پێدان و تاپۆکردنی پارچە زەوی وەرگرتووە.

ڕزگارعوبەید بەرێوەبەری ناحیەی شێلادزێ لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمەش لە ڕێگەی سوشیاڵ میدیا و ڕاگەیاندنەکانەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بووین، تائێستاش هیچ کەسێک لەوانەی پارەیان بەو کەسە داوە بە فەرمی نەهاتوونەتە لای ئێمە و کێشەکەیان بخەنەڕوو”.

بەڕێوبەری ناحیەی شێلادزێ ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەدواداچوونن بو ئەو کەیسە و دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستیی بابەتەکە.

بابەتی پێشتر

درێژكردنەوەی ماوەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تانەی لێدرا

بابەتی دواتر

ئەگەری یاریكردنی بنزیمە و نێیمار كەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share