نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76.90 دۆلار فرۆشرا، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 72.56 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، وەزارەتی وزەی سعودیە بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموز بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانە بۆ نۆ ملیۆن بەرمیل کەمدەکاتەوە، ئەمەش گەورەترین دابەزاندنی بڕی بەرهەمهێنانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share