دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 140 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا و لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 139 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق، بڕی 171 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەبووە، پێشتریش بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت”.

بابەتی پێشتر

خەسڵەتەکانی برا گەورە لە هزری سیاسیدا چییە؟

بابەتی دواتر

پۆلیسی ئەنبار روونكردنەوە لەسەر پەلاماردانی هاوڵاتییە كوردەكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share