حكومەتی چین سزای دا بەڵام بوو بە خێر بۆی و سەرمایەكەی زیادی كرد

پاش ئەوەی حكومەتی چین سزای دارایی بەسەر كۆمپانیاكەیدا سەپاند، جاك ما سامانەكەی بەڕێژەیەكی زۆر زیادی كرد.

ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشكرایكردووە، سامانەكەی جاك ما، بزنسمانە چینییەكە، نزیكەی 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە، پاش ئەوەی حكومەتی چین بڕیاریدا كۆمپانیای عەلی بابا كە ئەو دامەزرێنەرێتی بە بڕی 2 ملیار و 780 ملیۆن دۆلار سزا بدات.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهای پشكەكانی كۆمپانیای عەلی بابا لە پاش سزادانییەوە، لە ئەمریكا بە ڕێژەی 9.3% زیادی كردووە، كە ئەوەش گەورەترین بازدانە لە چوار ساڵی ڕابردوودا.

جاك ما لە ئێستادا سامانەكەی 52 ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە و ڕیزبەندی 25ەمینی ملیاردێرەكانی جیهانی گرتووە.

لە 10ی ئەم مانگە، حكومەتی چین بڕیاریدا سزای دارایی بەسەر جاك مادا بسەپێنێت، بەهۆكاری پشتگوێخستنی یاساكانی قۆرخكاری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share