قەیرانی دۆلار لە عێراق چارەسەربوو ئەمریکا بەڵێنی بەردەوامی ناردنی دۆلار دەدات

لەگەڵ بەردەوامی دابەزینی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەخت لە بەردەوامی ناردنی دۆلار بۆ وڵاتەکە دەکاتەوە.

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بۆ یەکەمجار بانکە عێراقییەکان دەستیان بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ پێشکەوتن و چاکسازی لە کەرتی بانکیدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری، بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی دۆلاری ئەمریکی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و ئومێدی چارەسەری قەیرانی دۆلار هەیە کە ماوەی چەند مانگێکە لە عێراق بەردەوامە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share