لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: پشوو دەستپێناکات تا بودجە پەسەنددەکرێت 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەتا پرۆژە یاسای بودجە پەسەندنەکرێت، پشووی وەرزی دەستپێناکات.

عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناو تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە وەرزی یاسا دانانی خۆی درێژدەکاتەوە و لە ئێستادا ناچێتە پشووەوە”.

وتیشی، “چەند رۆژی داهاتوو جوڵەی سیاسی دەبینرێت لەپێناو ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێندرێت، لەو بوارەشدا چاوەڕێ دەکەین رێکەوتن لەنێوان چەند لایەنێکدا بکرێت، لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت هەندێک ماددەی ناو پرۆژەکە هەمواربکرێتەوە”.

پێشتر د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، “لەدوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە بەڕێوەدەچێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بابەتی دواتر

رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟
پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی…
Total
0
Share