نوسینگەی سودانی: ئەو پەیجانە رەتدەکەیەنەوە بە سەرۆک وەزیران و کابینەکەیدا هەڵدەدەن و زیادەڕۆی دەکەن

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی دەرکرد و دەڵێت، هەموو ئەو پەیجانە رەتدەکەیەنەوە کە بە سودانی و حکومەتەکەیدا زیادەڕۆیی دەکەن لە پیاهەڵدان و پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رێکاری پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و بەدواداچوون دەکرێت و جەختیشدەکاتەوە، مەبەستیان کەمکردنەوەی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەتە.

دووپاتیشیکردووەتەوە، بە هیچ جۆرێک نوسینگەکەی سەرۆکوەزیران پەیوەندی دوور و نزیکی بەو پەیجانەوە نییە کە دەیانەوێت رای گشتیی چەواشە بکەن، حکومەت بەردەوامە لە چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنتاگۆن: گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

جۆن كێربی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا…
Total
0
Share