شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟
پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی 58ی دەستووری عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبووسی، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی پەرلەماندا باس لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەکراوە، بەڵام دوێنێ سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی بەزووترین کات پرسی دانانی جێگرەوەکانی نوێنەرە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە شەش هەنگاو هەڵەی منداڵەكەت ڕاستبكەرەوە

بابەتی دواتر

شارەوانی ئەو ئاژەڵانە دەفرۆشێت كە دەستی بەسەرداگرتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share