لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ماركێتێك بەهۆی بوونی خۆراک و شمەکی بەسەرچوو و پاشەڕۆی قرتێنەرەکانەوە لە سلێمانی داخرا.
بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر خواردن و شمەکی ماوەبەسەرچوو، لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی (گشت کەس)ی لە بەکرەجۆ داخست و رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگرێتەبەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “راپۆرتی لیژنەی بەکرەجۆی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان دەریخستووە، ئەو مارکێتە سەرەڕای ئەوەی پاشەڕۆی قرتێنەرەکانی تێدا بووە، زیاتر کە (120) پارچە لە پسکیت و کنتاکی و هەویری پیتزا و پەنیر و بۆیاخ و کرێمی بەسەرچووی هەبووە، بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە داخرا”.