یەکەم فەوجی کوردی سەر بە حەشدی شەعبی لە کەرکوک ڕاگەیەنرا

ئەرکیان پاراستنی ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری قەزای دوبز دەبێت

پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەنرا.

ئەدھەم جومعە، سەرپەرشتیاری ئەو فەوجە کوردیییەى سەر بە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، دەستەی حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی مۆڵەت، سەرجەم ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەر بە حەشدی لە کەرکوک تەواوکرد.

ئەدهەم ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەندامانی ئەو فەوجەی کە پێکھێنراوە، کوردن و ئەرکیان پاراستنی ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری قەزای دوبز لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک دەبێت و وتی، “ئەندامانی ئەو فەوجە لە ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری قەزای دوبز بڵاودەکرێنەوە و ئەرکەکانیشیان لەژێر سەرپەرشتی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی جێبەجێ دەکەن”.

جەختیشی لەوەشکردەوە کە فەوجە کوردییەکە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پاراستنی ناوچە و گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

بابەتی پێشتر

دوو ژن بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆیان سوتاندووە

بابەتی دواتر

گۆڤاری فۆربس ڕیزبەندی 10 بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share