لەسەر دوو سکاڵا شیروان شێروانی برایەوە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، بە دوو تۆمەتی نوێ ئەمڕۆ شیروان شێروانی هێنراوەتەوە دادگا و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە وتەی داوە.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە دەستوپێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له کەسنەزان دواتر لەبەردەم بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کەلەپچەکانیان لێکردەوە وتەکانی لێوەرگیرا”.

وتیشی، “لەسەر دوو کەیس کە یەکێکیان سکاڵای ئەفسەرێکی ناو چاکسازی بەپێی ماددە 229 و دووەمیان تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە 289-298 گوایە تەزویری کردووە لە پەنجەمۆرێک لەبری گوهدار زێباری”.

ئاشکراشیکرد، “لە ژووری دادوەر بە ئامادەبونی ئەندامی داواکاری گشتی و یاریدەدەری لێکۆڵەرەوەی دادی و بەندە و پارێزەران باڤێڵ شێرزاد و کارزان محەمەد ئەمین لە کەسنەزان شیروان شێروانی تۆمەتەکانی رەتکردەوە”.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەڵەبجە ئامارەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

فرۆشگەیەك بەهۆی خۆراک و شمەکی بەسەرچووەوە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share