بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدرێت

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە قیستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە كوالێتیی پێشكەوتووی ئەوروپی و ئیتاڵی ئامێری پێشكەوتوو بۆ جوتیاران دابین دەكرێت.

راشیگەیاند، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ بانكی جیهان واژووكردووە بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی هێنانی ئامێر و كەلوپەلە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی بە قیسی درێژخایەن.

ئاشكراشیكرد، بانكی جیهان بەڵێنی ھەماھەنگی و كارئاسانیانداوە بۆ ئەوەی بەبێ خستنەسەر ھیچ زیادەیەك لە نرخی ئامێرەكان، میكانیزمی هاوردەكردنی ئامێرەكانیش بۆ جووتیاران لە ئەستۆبگرن لەرووی رێكارە بانكییەكانەوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی بەپێی ئەو پڕۆسەیەی دارێژراوە لە فەرمانگەكانی وەزارەت دوابەدوای تۆماركردنی ناوەكانیان و خستنەڕووی میكانیزمەكانی چۆنیەتی سوودمەندبوون، دەتوانن داوای ئەو جۆرە ئامێرانە بكەن كە پێویستییانە، بە قیستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە كواڵێتی پێشكەوتووی ئەوروپی و ئیتاڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت بۆ هاوڵاتییان: پارەی مۆلیدە مەدەن بەو کەسانەی دێنە بەردەرگا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکەی ڕایگەیاند، هەرکەسێک بەناوی کۆکردنەوەی پارەی مۆلیدە هاتە بەردەرگاتان و داوای…
Total
0
Share