رووداوێكی هاتوچۆ هاوڵاتییەكی كردە قوربانی

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان هەولێر و دهۆك روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێك گیانیلەدەستدا.

رووداوەكەی هاتوچۆ لە نزیك كۆمەڵگەی چڕە لە سنووری قەزای شێخان لە نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكدا روویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆ، قوربانییەكە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچییە بە ناوی محەمەد سابیر و تەمەنی 18 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەستمانگرتووە بەسەر 49 تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری مانگی کانونی دووەمی کار و سەردانەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share