لەکاتی بردنیاندا 50 پارچە ئاسەواری سێ هەزار ساڵە دەستیان بەسەردا گیراوە

بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی چاودێری لە پارێزگای سنە، ئەو 50 پارچە ئاسەوارە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە پارێزگاکە و شاری سەقز مامەڵەی پێوەکراوە و توانراوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

عەلی ئازادی، فەرماندەی پۆلیسی چاودێری لە پارێزگای سنە دوێنێ 14 ی شوبات ڕایگەیاندووە، “ئەو پارچە ئاسەوارانەی دۆزراونەتەوە هی قەڵای کۆنی زێوییە و لەلایەن چەند کەسێکەوە بە نائاسایی مامەڵەیان پێوەکردووە”.

بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی چاودێری لە پارێزگای سنە، سێ کەس بە تۆمەتی بردنی ئەو ئاسەوارانە دەستگیرکراون و لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکەشیان 50 پارچە ئاسەوار دۆزراوەتەوە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەش ئاشکرادەکات کە دوای دۆزینەوەی پارچە ئاسەوارەکان ڕادەستی ڕێکخراوی میراتی کەلتوری کراوە و ئەو کەسانەشی مامەڵەیان پێوەکردووە ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە.

دۆزینەوەی ئەو پارچە ئاسەوارە سێ هەزار ساڵەیە لە کاتێکدایە هەر دوێنێ لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەیەکدا لە شاری کەلار لە گەرمیان دوو شوێنەوار کە ئێسک و پروسکی دوو کەسی تێدا بووە لەگەڵ چەند پارچە کانزایەکی دیکە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا پشکنین بۆ شوێنەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەركردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەكاردەبن

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای وەزارەت و كۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی تیمی راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە…
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: هیچ وادەیەکمان دیارینەکردووە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان

کاروان ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 ڕۆژنامەنووس فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە. کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی…
Total
0
Share