لەبارەی رێگای هاتوچۆی سلێمانی-گەرمیان هۆشداری دەدرێت

هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، رێگای سەرشاخ بەڕووی بارهەڵگردا داخراوە و داواش لە شۆفێری ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەكات رێگایەكی دیكە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لەئێستادا رێگای سەر شاخ بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخراوە و دەتوانن بەشێوەی كاتی رێگاکانی دیكە بەکاربهێنن، چونکە لەكاتی باراندا توانای سەرکەوتنیان نیە.

هەروەك باس لە رووداوێك دەكات و دەڵێت، ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سەرپێچی دەکات و لە رووی ئەودیوەوە بەرەو دەربەندیخان دێت لەکاتێکدا هەمووان دەزانن بارهەڵگر کە لە سلێمانیەوە دێت دەبێت بەڕێگای ناوتاقدا بێت نەک چیای بەرانان. هەربۆیە ناتوانێ سەربکەوێت و مەقەست دەکات و دوای چەندین کاتژمێر بە هاوکاری کارمەندانمان توانرا بارهەڵگرەکە بەڕێبخرێتەوە.

داواش لە شۆفێران دەكات تا دەتوانن لەکاتی باراندا رێگای سەرشاخ بەکارنەهێنن، چونکە “ناتوانن سەربکەون و مەترسیداریشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە چـ.ـەک دروستبکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە، هاوکاربن لە دروستکردنی چـ.ـەک…
Total
0
Share