لە چەند شوێنێکی زاخۆ کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ دەکەونەکار و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە چەند ترافیک لایتێک دانراون.
دەشڵێت، لە رۆژی شەممەی داهاتوو 1ی شوباتی 2025ەوە دەکەونەکار و سەرپێچیی تیژڕەویی هاتوچۆ تۆماردەکەن.
هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، کامێراکان لە (ترافیک لایتی زانکۆی زاخۆ، ترافیک لایتی بێدارێ و ترافیک لایتی پەیمانگەی تەکنیکی) دەکەونەکار.