بومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت

بومەلەرزەیەكی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند و هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدرێت و دانیشتووانی ناوچەی بومەلەرزەكە هەڵدێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر، بومەلەرزەیەك لە ناوچەكانی بەرامبەر كەناراوی سۆمەتڕە لە ئیندۆنیزیا روویدا، بەڵام سەرباری بەهێزییەكەی، زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، وەك ئەوەی ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریكی ئاشكرایكردووە.

دوای روودانی بومەلەرزەكە، ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزیا هۆشداری دا لە ئەگەری سەرهەڵدانی تسۆنامی بەهۆی روودانی بومەلەرزەكەوە و لە ترسی ئەو پێشهاتە چاوەڕوانكراوەشدا، دانیشتووانی ناوچەكە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە و روویان لە ناوچە بەرزەكان كردووە.

ئیندۆنیزیا ناوچەیەكی چالاكی بومەلەرزە و گڕكانە و بەهۆی جووڵانی پلێتەكانی زەوی لەو ناوچەیەدا بومەلەرزەی زۆر روودەدەن، بەهێزترینیان بومەلەرزەكەی ساڵی 2004 بوو كە بە گوڕی 9.1 پلەی پێوەری رێختەر روویدا و بووەهۆی روودانی تسۆنامی و سنووری وڵاتانی سریلانكا، هندستان و تایلەند و 230 هەزار قوربانیی تێپەڕاند.

بابەتی پێشتر

هەولێر شەوێكی نائارامی بەڕێكرد

بابەتی دواتر

چالاکوانێکی سیاسی لە شاری هەولێر رفێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share