بایدن: دانپێدانانی تاڵیبان ڕێگایەکی درێژە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داننان بە دەسەڵاتەكەی بزوتنەوەی تاڵیبان بە “ڕێگایەكی دوور” وەسفدەكات.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بایدن لەبارەی تاڵیبانەوە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی پێویستە بۆ دانپێدانانی بزوتنەوەی تاڵیبان دوای کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر و کەوتنەدەستی هەموو وڵاتەکە، ڕێگایەکی درێژ دەبێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە بایدن دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕوبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەوە، بەهۆی دروستبوونی پشێوی لەو وڵاتەدا لەکاتی کشانەوەی لەناكاوی هێزەکانی ئەمریکا دوای 20 ساڵ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لەگەڵ ئەوەشدا واشنتن و وڵاتانی دیکەی جیهان لە ماوەی ڕابردوودا جەختیانکردووەتەوە، دانپێدانانی حکومەتەکەی تاڵیبان، کە چاوەڕێدەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پێکیبهێنێت، دەکەوێتەسەر چۆنێتیی مامەڵەکردنی بزوتنەوەكە.

هەفتەی ڕابردووش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختیکردەوە، نابێت ئەفغانستان ببێتەوە بە ناوەندێک بۆ تیرۆر، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هیوادارین حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان تەنها نوێنەرایەتیی تاڵیبان نەکات و سەرجەم کۆمەڵە و لایەنەکان بەشدارییان تێیدا هەبێت و نوێنەرایەتیی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە بکات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی گەرمیان: پیاوێک بەتۆمەتی خنکاندنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

میدیای ئێران دەڵێت فڕۆکەیەکی پاکستانی لە پەنجشیر خراوەتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share