هەولێر شەوێكی نائارامی بەڕێكرد

شەوی رابردوو دوو رووداوی شەڕەتەقە لە هەولێر روویاندا و كوژرانی منداڵێك و چەند بریندارێك و زیانی ماددییان لێكەوتەوە.

لە رووداوی یەكەمدا، شەڕەتەقە لە نێوان هێزێکی ئەمنی و ئەندامانی باندێکدا لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر روویدا و تەقەی زۆر کرا.

بەهۆی تەقەکردنەکانەوە، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی دانیشتووی گەڕەکەکە کوژرا و چەند کەسێکیش برینداربوون، زیان بەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی دانیشتووی گەڕەكی ناوبراویش كەوت.

دوای ئەو رووبەڕووبوونەوە چەكدارییە بە چەند كاتژمێرێك، لەسەر رێگای قۆریتانی سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویدا و تەقەکرا.

بەپێی زانیارییەکان، لایەنێکی هەڵگیرسێنەری شەڕەکە گەراجێکی دروستکردنی کەرەڤانەی سووتاندووە و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share