ڕوسیا دەیەوێت پەل بۆ ناوچە “ناڕوسییەكان”ی ئۆكرانیا بهاوێت

وێنەكە شاری چێرنۆبڵ-ی ئۆكرانییە

سەرۆكی ئۆكرانیا نیازی ڕوسیای بۆ داگیركردنی شاری چێرنۆبڵ ڕاگەیاند، هەوڵێكی لەو شێوەیەشی بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژی هەموو ئەوروپا ناوبرد.

ڕوسیا بەردەوامە لە پێشڕەویی سەربازی لە خاكی ئۆكرانیادا، لە خۆرهەڵات، باكوور و باشووری ئۆكرانیاوە لە پێشڕەوی و هێرشدایە.

پێشتر بۆچوونەكان بەرەو ئەوە بوون، كە ڕوسیا تەنها دەچێتە ئەو ناوچانەی خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، كە دانیشتووانەكەی بە زمانی ڕوسی دەدوێن و مەیلیان بەلای مۆسكۆدایە، بەڵام پێدەچێت نیازی ڕوسیا بۆ پەلهاویشتن بەرفراوانتر بێت.

كەمێك لەمەوپێش ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دووبارە پەیامی دا، ڕایگەیاند، ڕوسیا دەیەوێت شاری چێرنۆبڵ داگیربكات.

زیلینسكی پێیوایە، هەنگاوێكی لەو شێوەیە ڕاگەیاندنی جەنگە دژی هەموو ئەوروپا.

پێشتریش سەرۆكی ئۆكرانیا زیاتر لە جارێك دووپاتیكردبووەوە، هەر پێشڕەوییەكی ڕوسی بۆسەر خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، تەواوی خۆرهەڵاتی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
زیاتر ببینە

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌،…
Total
0
Share