پیاوێکی بەریتانی لەماوەی مانگێکدا هەزار و 176 حەبی ئازارشکێنی خواردووە

خواردنی هەزار و 176 حەبی ئازارشکێن بە تەنها لە ماوەی مانگێکدا، پیاوێکی بەریتانی تووشی لەکارکەوتنی گورچیلەکرد و راپێچی چاودێری چڕیی کرد.

میدیاکانی بەریتانیا بەبێ ناوهێنانی پیاوەکە بڵاویانکردەوە، ئەو پیاوە تەمەنی 34 ساڵانە، پێشتر کەسێک بووە حەزی لە راکردن و بەشداریکردن بووە لە پێشبڕکێکاندا، بەڵام هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە لە جەستەیدا بۆیە دەستیکردووە بە خواردنی ئیبوپڕۆفین بۆ ئەوەی لەئازارە بێزارکەرەکان خۆی رزگاربکات.

وردە وردە ژەمی دەرمانی ئیبوپڕۆفینی زیاد کرد تا گەیشتە ئەو ئاستەی کە رۆژانە 28 حەب بخوات و ئەم حاڵەتەش بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوامبوو.

دوای پشکنین، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت کە بڕێکی زۆر حەبی ئیبوپڕۆفینی خواردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە و سورێنچک، ئەمە جگە لەوەی گورچیلەکانی لەکارکەوتوون.

نەخۆشەکە بە پزیشکەکانی راگەیاندووە کە لە ماوەی مانگێکدا هەزار و 176 حەبی ئیبوپڕۆفینی خواردووە.

بە وتەی پزیشکەکان ئێستا ئەو پیاوە لەژێر چاودێریی چڕدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت، باری تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پێشتر

وادەی ناردنی هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نادیارە

بابەتی دواتر

سودانی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share