د. پشدەر عەبدوڵا: ئەو منداڵەی بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدا درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، ئەو منداڵەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدابوو درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە و بە چارەسەرکردنی رانەگەیشتوون.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان دوای تووشبوونی بە سکچوون و رشانەوە گیانیلەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە لە رێگا گیانیلەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی وشکبوونەوەی زۆر و درەنگ گەیاندنییەوە بووە بە نەخۆشخانە”.

وتیشی، “سکچوون و رشانەوە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی پێویستە بە زووترین کات دایک و باوک منداڵ بگەیەننە نەخۆشخانە و لە وشکبوونەوە رزگاربکرێت چونکە بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە ماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر ئاو لە جەستەی منداڵ دەچێتە دەرەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەین هەموو ئاسانكارییەك پێشكەشی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە…
Total
0
Share