سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها سەرۆکایەتییەکان دەگرێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیواز فایەق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغداد کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە وتی، “بۆئەوەی هەموو لایەنەکان و ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئامادەبن بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، بۆیە بۆ کاتێکی گونجاوتر کە زەمینەسازی بۆ بکرێت دواخرا”.

ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێت و کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکارییە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە ئێستا دەستیپێکردووە و زەمینەسازییە بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەبەغداد.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوای کوژرانی سێ ئەندامی سوپا چەندین ناوچە تۆپباران کراون

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share