عەلی قەرەداغی: دەوڵەتی داعش ڕێکخراوی گەمژەکانە نەک ئایین

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعشەوە ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییانە دەکات و ئەو ڕێکخراوەش بە ڕێکخراوی “گەمژەکان” ناودەبات.

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لەسەر ڕووداوەکان ڕایگەیاند، “ئەو كردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانە و بنەمایەكی ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئیدانەكراوە” و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگا خزمەت بە ئیسلام ناكات، خودای گەورە ڕەحم بە هاوڵاتییانی سیڤیل و پێشمەرگەكانمان بكات”.

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە شانازی بە ئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتییەكی تێدانییە بۆ ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانەكردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام، لەکاتێکدا پێمانوایە، دەوڵەتی داعش ڕێکخراوی گەمژەکان و کوشتنە نەک ڕێکخراوی دین و عەقڵ”.

لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا زیاتر لە 20 هاوڵاتی و پێشمەرگە بە دەستی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share