گوگڵ هەزاران كارمەند دەردەكات و زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاریش بە بەڕێوەبەرەكەی دەدات

بەڵگەنامە فەرمییەكان ئاشكرایدەكەن كە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “ئەلفابێت” مووچە و پاداشتی بە بڕی 226 ملیۆن دۆلار لە ساڵی رابردوودا وەرگرتووە، لەكاتێكدا كۆمپانیاكە زیاتر لە 12 هەزار كارمەندی دەركردووە و دەیەوێت ئەو ژمارەیەش كە ماوە كەمبكاتەوە، بە بیانوی لاوازیی ئابوری.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كۆمپانیای “ئەلفابێت”ەوە بەدەستهاتوون مووچەی ساڵانەی سۆندار بیچای، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “ئەلفابێت” (كۆمپانیای دایكی گوگڵ) لە 2020 بۆ 2022، گەیشتووەتە دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریكیی نەختینە.

لە سەرووی مووچەی ساڵانەوە، بیچای 218 ملیۆن دۆلار لەسەر شێوەی پاداشتی پشك لە كۆمپانیا لە ساڵی 2022دا پێدراوە، كە دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات هەركات بیەوێت.

بیچای لە هەمان ساڵدا بڕی شەش ملیۆن دۆلاری پێدراوە، كە تایبەتكراوە بە ئەمنییەت و پاراستنی خۆی، وەك ئەوەی تۆڕی (سی ئێن بی سی)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

هەروەك بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری دیكەی كۆمپانیاكە، ئەوانەی لەژێر دەسەڵات و ئیدارەی بیچای-دا كاریان كردووە، مووچە و پاداشتیان بە دەیان ملیۆن دۆلار لەمیانەی ئەو ساڵەدا پێدراوە. پاداشتی پشك بۆ ئەو كەسانە لەنێوان 22-35 ملیۆن دۆلاردا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای گوگڵ لە كانونی دووەمی رابردوودا رایگەیاند، سەرگەرمی لەكار بەخشینی زیاتر لە 12 هەزار كارمەندە لە بەشە جیاوازەكاندا، كە نزیكەی 6%ی كۆی هێزی كاری كۆمپانیاكە پێكدەهێنن. كەمكردنەوەكە بە گەورەترین لە مێژووی كۆمپانیاكەدا ناوبرا.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

بابەتی دواتر

بایرن گۆڕانکاری گەورە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share