بەبۆنەی یادی بوون بە شاژنی ئەلیزابێسەوە بەریتانیا گەورەترین دراو دروستدەکات

 

 

دامەزراوەی بەرهەمهێنانی دراوی شاهانەی بەریتانیا گەورەترین دراوی لە مێژووی خۆیدا بەرهەمهێنا، کێشی ئەو دراوە 15 کیلۆگرامە و بەبۆنەی یادی بوون بە شاژنی ئەلیزابێسەوە “ژوبیڵ دایمۆند” دروستکراوە.

ئەو دراوە لە زێڕی تەواو دروستکراوە، نیوە تیرەکەی 22 ملیمەترە، نرخی ئەو دراوە 15 هەزار پاوەندە کە دەکاتە 18 هەزار و 772 دۆلار، لەسەر ڕوویەکی دراوەکە وێنەیەکی شاژنە ئەلیزابێسی لەسەرە، لەسەر ڕووەکەی دیکەی ناوەکەی و نازناوەکەی و وێنەی تاجەکەی لەسەر هەڵکۆڵراوە.

بەێوەبەری هونەریی دامەزراوەی بەرهەمهێنانی دراوی شاهانەی بەریتانیا دەڵێت، دراوەکە گەورەترین دراوە لە مێژووی بەریتانیادا.

لە مانگی داهاتوودا بەریتانیا بۆماوەی چوار ڕۆژ ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی بوونی ئەلیزابێس بە شاژنی بەریتانیا کە لە 6ی شوباتی 1952 چووە سەر کورسیی شاژن، یادەکە پێیدەوترێت “ژوبیڵ دایمۆند”.

بابەتی پێشتر

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. ڕێگە بە فرۆشتنی یانەی چێڵسی درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share