زۆرترین گەڕان لە گووگڵدا لە ساڵى 2019 سەرسووڕهێنەرە

گەڕان لە تۆڕەکانى ئینتەرنێتدا

دەرەنجامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە زۆربەى ئەو بابەتانەى لە ساڵى 2019دا لە گووگڵ گەڕانیان بەدوادا کراوە، جێى سەرسووڕمانن.

لەو بابەتانەى کە لە ساڵى 2019دا زۆرترین بەدواداگەڕانى هەبووە، وەرزش بە پلەى یەکەم دێت.

لەناو وەرزشدا بەتایبەت یاریى نێوان هیند و ئەفریقاى باشوور لە جامى جیهانیى یارى کریکێت-دا.

ئەم هەواڵە پلەى یەکەمى لیستەکەدا گرتووە.
لە پلەى دووەمدا، هەواڵى گیانلەدەستدانی ئەکتەرى دیار و گەنجى ئەمریکى کامیرۆن بویس دێت.

لە پلەى سێیەمدا جامى کوبا ئەمریکا دێت کە لە وەرزى هاویندا بەڕێوەچوو.
بەڵام لە خانەى هەواڵیدا، جامى کوبا ئەمریکا لە پێش ڕووداوى سووتانى کەنیسەکەى نۆتردام دێت لە پاریس.

لە ڕووى تاکە کەسییەوە:

یاریزانى تۆپى پێى ئەمریکى ئەنتۆنیۆ براون بە پلەى یەکەم دێت، لەگەڵ ئەوەى ئەم یاریزانە یەکێکە لە باشترین یاریزانە ئەمریکییەکان، بەڵام بەهۆى خراپ هەڵسوکەوتکردنى هیچ یانەیەک نایەوێت گرێبەستى لەگەڵدا بکات.

لە پلەى دووەمدا یاریزانى بەڕازیلى و دیارى جیهان نەیمار دا سیلڤا دێت، ئەمەش بەهۆى ئەو مشتومڕە زۆرەى لەسەر ئەگەرەکانى گواستنەوەى بۆ بەرشەلۆنە هاتبوونە ئاراوە.

وەک ئەوەى چاوەڕوان دەکرا، فیلمى (ئەڤێنجەرس) لە پلەى یەکەمدا دێت، فیلمى (جۆکەر) لە پلەى دووەم، فیلمى (کاپتن مارڤێل) بە پلەى سێیەم دێت.

بەپێى ئەو ڕووداوانەى لە ئەمریکادا ڕوویانداوە، یاریزان و کەسە نادیارو نەناسراوەکانى ئەمریکا لەسەر ئاستى دونیا زیاترینى ئەوانە بوون کە گەڕانیان بۆ کراوە.

لەگەڵ بوونى چەندین پاڵەوانێتى جیهانى، بەڵام جامى کوپا ئەمریکا لەسەر ئاستى جیهانیى زۆرترین گەڕانى 2019ى بەردەکەوێت.

ئەوەى لەم گەڕانەدا جێى سەرنجە بوونى ٤ یاریزانى ئەمریکییە لە لیستى زۆرترین بەدواگەڕاوەکاندا، ئەمەش پێدەچێت پەیوەندى بە ستایلى گەڕانى ئەمریکییەکانەوە هەبێت کە زیاتر پشت بە گوگڵ دەبەستن لە گەڕانەکانیاندا.

بەڵام هاوڵاتییانى وڵاتەکانى دیکە زیاتر بۆ ئەم مەبەستە پشت بە تویتەر دەبەستن بۆ گەڕان بەدواى خوازراوەکانیاندا.

بابەتی پێشتر

نهێنیی پشت بەکارهێنانی ڕەنگی سوور و زەرد لە لۆگۆی فاستفوودەکاندا

بابەتی دواتر

برێکست: هەموو ئەوەی پێویستە لەبارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا بیزانیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share