فەیسبووک دەیەوێت ناوەکەی بگۆڕێت

کۆمپانیای فەیسبووک پلانی هەیە بۆ گۆڕینی ناوەکەی وەک گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە ناوە نوێیەکەی لەلایەن خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووکەوە ڕادەگەیەنرێت.

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، مارک زوکەربێرگ لە کۆنگرەی “کۆنێکت” ناوەکەی بۆ جیهان ئاشکرادەکات، کە بڕیارە لە 28ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەگەری زۆرە کۆمپانیاکە بەر لەو وادەیە بەفەرمی ناوە نوێیەکەی فەیسبووک ڕابگەیەنێت.

ناوە نوێیەکەی فەیسبووک بەجۆرێک دەبێت نیشاندەری ئەوەبێت کە کۆمپانیاکە زیاترە لە پێگەیەک بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پەڕینەوەی بۆ ئاڵوگۆڕی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ئابوریی بەشداربووەکانی و دروستکردنی جیهانێکی گریمانەیی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.

بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای فەیسبووک پێشتر ڕایگەیاند، کە 10 هەزار فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕینی ناوی پێگەکە پەیوەندیی نییە بەو تۆمەتانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

سوریا.. تەقینەوەیەک کوژراو و برینداربوونی ئەندامانی سوپای لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

چی دەزانیت دەربارەی نەورەسەکان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share