لە زۆر ماڵدا هەیە.. خۆراكێكی دژ بە پیربوون ئاشكراكرا

كونجی ڕەش چەندین سوودی خۆراكی بۆ جەستە هەیە

توێژەر و زانایان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ گەیشتنە ڕێگای دژایەتیكردنی پیری و نیشانەكانی بەسەر ڕووخساردا، بەمدواییە شارەزایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی خۆراكێك كە لە زۆر ماڵدا هەیە ڕێگرە لە پیربوون بەڕێگایەكی ئاسان و خێرا.

ناتالی كوتۆڤا، شارەزای توانستی جەستەیی و خۆراك ئاشكرایكرد، بوونی تەنها دەنكۆڵەیەك لە سیستمی خۆراكیدا چارەسەری هۆكاری بنەڕەتی پیری دەكات و هاریكاری قژ دەبێت لە پارێزگاریكردن لە ڕەنگەكەی.

ڕوونیشكردەوە، تۆوی كونجی ڕەش بە یەكێك لە باشترین خۆراكەكانی دژ بە پیربوون دادەنرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، بڕێكی زۆر لە زەیتی تیایە، دەوڵەمەندە بە تامی بوندوق، بەپێی سایتی (ئێكسپرێس)ی تایبەت بە پرسە تەندروستییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، كونجی بە جۆری جیاواز هەیە لە تۆوی ڕەنگ ڕەش و تێر بۆ سور و وەنەوشەیی، سەرجەمیان هەمان پێكهاتەی خۆراكییان هەیە.

دژە ئۆكسان
بەڵام دوپاتیكردەوە كە جۆری ڕەشی تۆوی كونجی سودی زیاتری هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی قژ، بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆری دژە ئۆكسانی هەیە، لەنێو سەرچاوە خۆراكییە سەرەكییەكانی دیكە.

تۆوی كونجی ڕەش ڤیتامینەكانی وەك كالسیۆن، مەگنسیۆم، بی 1، زنك، فسفۆڕ و ترشە ئەمینییەكان و ڕیشاڵە خۆراكییەكان و سیلینیۆم، سەرەڕای ئەوە، تۆوی خۆراكەكە دژە ئۆكسانی سروشتی وەك سمسمولین، سمسمول و سمسمین-ی تیایە.

پێشتر ژمارەیەك توێژینەوە دوپاتیانكردەوە كە ئەو دژە ئۆكسانەی لە تۆوی كونجی ڕەشدا هەیە هاریكار دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی كاریگەری ئەو سەرچاوانەی دەبنەهۆی لەناوبردنی خانەكان و دەبنەهۆی نیشانەكانی پیری.

گەشەی قژ و ڕەنگی
بەهەمان شێوە تۆوی كونجی ڕەش چەندین سودی خۆراكی بۆ جەستە هەیە، كە بە توانایان لە زیادكردنی گەشەی قژ و ڕەنگەكەی ناسراوە.

هەروەك كونجی هۆكارە بۆ چارەسەری زۆرێك لە گرفتەكانی پەیوەندیدار بە پیری وەك قورسی بیست و لاوازی یادگە و كزبوونی چاو.

بابەتی پێشتر

ئێران یەكلاكردنەوەی 80%ی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئیبراهیم خەیات.. سۆزێک ئارامکەرەوەی دڵ و دەروون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share