بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خۆڵبارین کۆتایی دێت و بارانبارین بە شێوەی تاوە باران بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دووشەممە بەهۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستوى دەریاى ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونى هەورە تریشقە و چاوەڕواندەکرێت باران زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە بە دیایکراوى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا، هەندێک جار بەشێوەى لێزمە باران دەبێت”.
هەربەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایی دێت”.