قائیمقامیەتی سلێمانی: رێژەی سەرپێچییەکان %11یە

قائیمقامیەتی سلێمانی رێژەی سەرپێچی و سەردانەکانی مانگی رابردووی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، 75 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونەوە داخراون.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی نیساندا چوار هەزار سەردانی ئەنجامدراوە لەو سەردانانە 75 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونەوە داخراون.

ئاماری لیژنەکە دەریخستووە، لە مانگی رابردوودا ژمارەی سەردانەکانیان زیادیکردووە و هەشت هەزار و 701 سەردانیان کردووە، لەو سەردانانە هەزار و 18 سەرپێچی تۆمارکراون بەو پێیەش رێژەی سەرپێچییەکان %11.7ی سەردانەکان بووە.

لە مانگی رابردوودا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان 75 شوێنکار داخراون 15 لەو شوێنانە دۆسییەی یاساییان بۆکراوەتەوە و 459 شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە نزیکەی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست و خراپبوو لەناوبراون و 145 ملیۆن و 600 هەزار دیناریش سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە و خراوەتە سەر داهاتی گشتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share