کەسێک دەستگیرکرا لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانی داوای 100 هەزار دۆلاری لە کچێک کردووە

مۆبایلە نوێیەكەی هواوی

هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغداد بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان و بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێكیان دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، “کەسێک لە شاری بەغداد دەستگیرکراوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و تۆماری دەنگی کچێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، گەر 100هەزار دۆلاری پێنەدات”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی لەلایەن تاوانلێکراوەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمارکرا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و رووداوەکەمان بۆ پشتڕاستبووەوە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و خۆڵبارین کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون. موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، “هیچ…
Total
0
Share