زانیاریی نوێ لەبارەی تەرمی ئەو ژنەی لە گەڕەکی راپەڕین دۆزرایەوە

تەرم

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تەرمەی ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی راپەڕین دۆزرایەوە پەیوەندی بە رووداوی تاوانکارییەوە نییە و بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیلەدەستداوە.

سەرکەت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی دوای گەیشتنی تیمەکانمان تەرمەکەمان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی و لەوێ توێکاری بۆ ئەنجامدراو دەرکەوت بەهۆی جەڵتەوە گیانیلەدەستداوە”.

وتیشی، “ژنەکە بەتەنها لە سلێمانی ژیاوە، توانیومانە کەسوکارەکەی بدۆزینەوە کە لە شاری بەغداد نیشتەجێن، لە ئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادوەرییە و چاوەڕوانی کەسوکارەکەی دەکەین بێن وەریبگرنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1976 بووە و بەڕەگەز عەرەبە و بەتەنها لە ماڵێکدا لە گەڕەکی راپەڕین نیشتەجێبووە و نەخۆش بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
Total
0
Share