ڤیدیۆ.. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لەسەر ڕێگای کۆبانێ بۆ حەلەب ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و قوربانی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بۆردومانەکەدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسەهەواڵییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان باس لەوەدەکەن، ئۆتۆمبێلە بە ئامانجگیراوەکە مەدەنی بووە و پێنج کەسی تێدا بووە.

لەماوەی هەفتەیەکدا ئەوە جاری دووەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان بکات و ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش لە بۆردومانێکدا لە کۆبانێ دوو کەس کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئەمڕۆ دوا وادە نییە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان 

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردەوە دەدات و دەڵێت. عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای…
زیاتر ببینە

قائیمقامی دوکان: پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

قائیمقامی دوکان، رایگەیاند، “پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”. سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share