شەش منداڵی عێراقی لەسەر سنووری پۆڵەندا خرانە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە

قەیرانی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بەردەوامە و بەشێک لەو کۆچبەرانە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، میدیایەکی پۆڵەندیش ئاشکرایدەکات، شەش منداڵ بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

کەتەرزینا زدناویچ، وتەبێژی هێزە ئەمنییەکانی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “بەیانیی ڕۆژی هەینی شەش منداڵی عێراقی براونەتە نەخۆشخانەیەک لە hajnowka لە سنووری پۆڵەندا و چارەسەری تەندروستییان وەرگرتووە”.

وتەبێژەکەی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕاشیگەیاندووە، “ئەو شەش منداڵە دوای مانەوەیان بۆ یەک شەو لە نەخۆشخانە، براونەتەوە بۆسەر سنوور، ئەگەر دایکی منداڵەکان داوای مافی پەنابەری بکات، ئەوا قبوڵدەکرێت و لەگەڵ منداڵەکان نیشتەجێدەکرێن”.

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی پۆڵەندا ئاشكرایکردووە، “تا ئێستا زیاتر لە 10 عێراقی لەسەر سنوور دەستگیرکراون و چاوەڕێ دەکرێت لێکۆڵینەوەکان لەبارەیانەوە تەواوببێت، لەگەڵ ئەوەش بڕیاری کۆچبەرەکان گرنگە لە دیاریکردنی چارەنووسیان”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تا ئێستا زیاتر لە 70 کەسی هەرێمی کوردستان، کە ژن و منداڵیان تێدایە، لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە، بەهۆی کەشی ساردی ناوچەکەوە پێویستیان بە هاوکاریی خێرا هەیە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: جیاكردنەوەی دەستی ئەنجامەكان ناگۆڕێت

بابەتی دواتر

كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤالێنسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share