زیاتر لە یەک ملیۆن و 670 ھەزار تۆن کاڵا لە سنەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستاندا زیادیكردووە و تەنها لە پارێزگای سنەوە، لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ملیۆنێك و 670 ھەزار تۆن شمەك و کاڵا ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.

بەهای ئەو شمەك و كاڵایانە نزیكەی 843 ملیۆن دۆلار بووە و بەپێی وتەی خەلیل حەیدەری سەرپەرشتیاری گومرگی سنە، ئەو شمەك و كاڵایانە لە رێگەی گومرگی سنەوە بە هەردوو دەروازەی سەیرانبەن و باشماخدا ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کراون.

حەیدەری ئاشكرایكردووە، لە گومرگەکانی تری ئێرانەوە بڕی 683 ھەزار و 503 تۆن شمەك و کاڵا بە بەھای 398 ملیۆن و 911 ھەزار دۆلار، لە سنووری باشماخ و سەیرانبەنەوە ھاوردەی ھەرێم کراون و وتی، “52%ـی کاڵاكان لە بواری کەرتی کشتوکاڵدا بوون”.

بابەتی پێشتر

وەزیری داد لەبارەی زیندانییانەوە بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

لێدوانێكی نوێ لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی…
Total
0
Share