پەیامێك لە سودانی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و تیمی یاوەری لە رووداوی كەوتنەخوارەوە هەلیكۆپتەرەكەیان رادەگەیەنێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا دڵتەنگی بە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی تیمی یاوەریان لە ئاكامی رووداوی تێكشكانی هەلیكۆپتەرەكەیان لە باكووری ئێران رادەگەیەنێت.

سودانی پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بەرپرسان، حكومەت و گەلی ئێران دەكات.

رووداوەكە پاش نیوەڕۆی دوێنێ روویدا و بەیانیی ئەمڕۆ ئێران بە رەسمی گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و حەوت كەسی دیكەی لە بەرپرسان و تیمی هەلیكۆپتەرەكە راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share