وەزیری داد لەبارەی زیندانییانەوە بڕیارێكی دەركرد

خالد شوانی وەزیری دادی عێراق، فەرمانیكرد لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، رێگە بە كەسوكاری زیندانیكراوان بدرێت سەردانی كەسوكاریان لە گرتووخانەكاندا بكەن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە خالد شوانی وەزیری داد فەرمانی بە هەردوو فەرمانگەی چاكسازیی گەوران و نەوجەوانان كردووە، لە رۆژانی جەژندا رێگەبدەن كەسوكاری زیندانیكراوان سەردانیان بكەن.

شوانی وتوویەتی، ئەو هەنگاوەیان پەیڕەوكردنی مافی مرۆڤ و لەبەرچاوگرتنی دۆخی مرۆیی زیندانیكراوانە و لەسەر ئەو بنەمایانە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هەموو ئەو كەسانەی لە گرتووخانەكانی سەر بە وەزارەتی داد زیندانیكراون، رێگە بە كەسوكاریان دەدرێت سەردانیان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share