منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی خەبەریان بۆتەوە و لایەنی پەیوەندیداریان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی قەزای دوکان، ئەو منداڵەی خنکاوە ناوی (بەشار ئومێد”)ە و تەمەنی هەشت ساڵە، لەگەڵ کەسوکارەکەی لە کەرکوکەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان هاتوونەتە قەزای دوکان.

بەپێی زانیارییەکان دوای دەرهێنانەوەی تەرمی منداڵەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دوای لێکۆڵینەوە تەرمەکەی دەدرێتەوە بە کەسوکارەکەی.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا چەندین کەس لە ئاوی دوکاندا دەخنکێن، ئەویش بەهۆی سروشتی ئاوی دوکانەوە کە دەڕوات و مەلەکردن یان ڕزگارکردنی کەسێک تێیدا ئاسان نییە، ئەگەرچی هۆشداریش دراوەتە گەشتیاران کە مەلەکردن و نزیکبوونەوە لە ڕوبارەکە قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرما و بەفربارینی زستانی داهاتوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشتردەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، وەرزی زستانی داهاتوو، بەتایبەت له رووی سەرما و بەفربارینەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتردەبێت.…
Total
0
Share