وەزارەتی بازرگانی، خۆراكی پێویستی بۆ ماوەی سێ مانگ دابینكردووە و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێن.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، جگە لە سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كە تا ئێستا دابەشكردنی بەردەوامە، خۆراكی پێویست ئەمباركراوە بۆ بەردەوامیدان بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان و ئەوەی تا ئێستا ئەمباركراوە، بەشی پڕكردنەوەی پێویستیی سێ مانگی بەشەخۆراك دەكات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە بەشێك لە خۆراكەكان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دابیندەكرێن، “بەڵام ئەو خۆراكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا هەیە بەشی 40 ملیۆن هاوڵاتی ناكات و ناچار لە دەرەوە خۆراك هاوردە دەكەین” و رەتیكردەوە لە گرێبەستەكاندا نرخی زیاتر لە نرخی راستەقینەی خۆراك دیاریبكرێت.
سەرەتای ئەم مانگە بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق، وەزارەتی بازرگانییان تۆمەتباركرد بەوەی لە هاودەكردنی خۆراكی مانگانەدا، نرخی زیادەی بۆ خۆراكەكان داناوە.