مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان بەسەرداهات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکات و رایدەگەیەنێت کار بە رێنماییەکانی پێشووتر ناکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی هاوردەکراو دەبێت ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێت، شاسی بڕاوە نەبێت، توکمەیی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت، گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ىڕوانامەی COC لەو وڵاتەی لێوەی هاوردەکراوە بۆ کرابێت.

لە کۆتایی نوسراوەکەشدا جەختلەوەکراوەتەوە، لەدوای دەرچوونی ئەم رێنماییانەوە کار بە هیچ رێنماییەکی دیکە ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share