هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و باسی جی پی ئێس دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە ئاگادارینامەیەكدا بۆ شۆفێران ناوی ئەو پێداویستی و كەرەستانە ئاشكرادەكات كە پێویستە لەناو ئۆتۆمبێلدا هەبن و دەڵێت، “گرنگترینن”.

بەپێی ئاگادارینامەكەی هاتوچۆی سلێمانی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاگركوژێنەوە و بۆكسی فریاگوزاریی سەرەتایی، لەگەڵ سێگۆشەی فسفۆریی ئاگاداركردنەوە، جەگ، تایەی سپێر، سپانە و ماتۆڕی هەوا لە گرنگترین ئەو كەرەستە و پێداویستییانەن كە دەبێت شۆفێر لە ئۆتۆمبێلەكەیدا هەڵیانگبرێت.

هاتوچۆی سلێمانی جەختدەكاتەوە، ئامێری دیاریكردنی شوێن (جی پی ئێس) لە گرنگترین ئەو كەرەستانەیە كە دەبێت لە هەر ئۆتۆمبێلێكدا هەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share