عێراق داوای پارەكانی لە بیلاڕوسیا دەكاتەوە

جارێكی دیكە عێراق داوای لە بیلاڕوسیا كردووە پارەكانی بۆ بگەڕێنێتەوە، هۆكاری ئەو داوایەش بۆ خراپی بارودۆخی ئێستای عێراق گەڕێندراوەتەوە.

دوێنێ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كارنامەی ڤیكتۆر ڕیباك، باڵیۆزی نوێی بیلاڕوسیا لە بەغداد وەرگرتووە، لەو كاتەدا داوایەكی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە كردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، فوئاد حسێن داوای لە باڵیۆزە نوێكەی بیلاڕوسیا كردووە، وڵاتەكەی پارەكانی عێراق بگەڕێنێتەوە، لەبەر ئەوەی بارودۆخی ئابوریی عێراق خراپە.

بەڵام بەهیچ جۆرێك، ئاماژە بە بڕی پارەكە و هۆكاری پێدانی بەو وڵاتە و ماوەكەی نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share