پێدانی سەموون لەجیاتی ئارد لە هەرێم جێبەجێدەكرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، گۆڕینی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ سەموون ئەگەر لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێمیش پێوەی پابەند دەبێت.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بابەتی گۆڕینی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ سەموون لە ئێستادا بەشێوەیەكی ئەزموونییە كە لە دوو ناوچەی بەغداد كاری لەسەر دەكرێت و بەنیازن ئاردی مانگانە بكەنە ئاردی سفر و بدرێتە نانەواخانەكان لەبری بەشە ئارد مانگانە سەموون بدرێتە هاوڵاتییان.
بە بڕوای نەسرین محەمەد، ئەو ئەزموونە بۆ گوند و قەزا و ناحیەكان سەركەوتوو نابێت و چونكە بەشێكی هاوڵاتییان زیاتر نان بەكاردەهێنن زۆرینەی دانیشتووانی عێراق نانیان دەوێت و چاوەڕواندەكرێت ئەو بابەتە بكرێتە ئارەزوومەندانە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم راشیگەیاند، “ئەگەر لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێم بڕیار و رێنمایی لە عێراقەوە ئاراستە دەكرێت لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد لە نۆتینگهامی بردەوە و لە خانەی سێیەمدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

خالد شوانی: رێگە نادەین گێچەڵ بە هیچ هاوڵاتییەك بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share