خالد شوانی: رێگە نادەین گێچەڵ بە هیچ هاوڵاتییەك بكرێت

خالد شوانی وەزیری دادی عێراق، جەختدەكاتەوە كە رێگەنادەن هیچ هاوڵاتییەك گێچەڵی پێبكرێت و ناچار بە سازشكردن بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ جێبەجێكارانی دادی لە بەغداد، خالد شوانی وەزیری داد رایگەیاندووە، “نابێت هیچ هاوڵاتییەك گێچەڵی پێبكرێت و ناچار بە سازشكردن لە بەرامبەر هەر پرس و بابەتێكدا بكرێت و رێگە بەوە نادەین”، وەك راگەیەندراوێكی وەزارەتی داد ئاشكرایكردووە.

هەر ئەمڕۆ و دوای ئاشكرابوونی “چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی لە كارەكانی گرتووخانەی ژنان لە بەغداد”، وەزیری داد بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گرتووخانەكەدا بكرێت.

بڕیارێكی دیكەی وەزیری داد، نوێكردنەوەی بەشی خانەنشینكردنە لە وەزارەتی داد بە مەبەستی خانەنشینكردنی ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەكە كە گەیشتوون بە تەمەنی یاسایی خانەنشینكردن، لەگەڵ پرسەكانی پەیوەست بە لەكارلادانی كاربەدەست و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە، یاخود هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەكارلادانیان بەپێی یاسا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوتی سەدر دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات

تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە رەوتی سەدر بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت یاخود و سەركردەیەكی رەوتەكەش رایدەگەیەنێت رەنگە لە دوایین…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ ‏عێراق بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، “چونکە تواناکانی…
Total
0
Share