مرۆڤ چەند بچێتە تەمەنەوە، مەترسییەكانی تووشبوونی بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاتر دەبێت. هەندێك خۆراك هەن هەوكردنی ناو جەستە زیاددەكەن و دەبنەهۆی زیانی دیكە.
ئەو خۆراكانەش بریتین لە:
شەكر
زۆر بەكارهێنان و خواردنی شەكر دەبێتەهۆی پەرەپێدانی هۆكارەكانی هەوكردن لە جەستەدا، وەك ئەوەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەیڵێت. زۆر خواردنی مەترسی تووشبوون بە رۆماتیزم و شەكرە لە جۆری دووەم دروستدەكات، بەهەمان شێوە نەخۆشیی قەڵەوی.
شیرینییەكان
سەرەڕای چەوی، شیرنییەكان بڕێكی زۆری شەكریان تیایە كە تەنها نابێتەهۆی زیادبوونی كێش و قەڵەوبوون، بەڵكو هۆكار دەبێت بۆ زیادبوونی هەوكردنی قورس لە جەستەدا.
خوێ
كۆمەڵەی خۆراكی ئەڵمانی رێنوێنی دەكات بەوەی رۆژانە لە شەش گرام خوێ زیاتر نەخورێت، چونكە زیاد خواردنی خوێ دەبێتەهۆی دروستبوونی مایکرۆبایۆمی ریخۆڵە. دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، زیادبوونی هەوكردن و نەخۆشی بەرگریی خودی.
گۆشتە ساردەكان
مەبەست لێی گۆشتە پیشەسازییەكانە لە سەرجەم جۆرەكانیەوە كە بڕێكی زۆر شەكر یان خوێیان تیایە، ئەم جۆرانە دەبنەهۆی هەوكردن لە جەستەدا. باشترە زیادەڕەویی لە خواردنیاندا نەكرێت.
ئیشە هەورە پیشەسازییەكان
زۆرێك لە ئیشە هەورە پیشەسازییەكان بڕێكی زۆر چەوریی ناتێریان تیایە. زۆر خواردنی ئەم جۆرە رۆنە دەبێتەهۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان، بەهۆشیەوە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك، جەڵتەی دڵ و زیادبوونی مەترسیی هەوكردن لە جەستەدا.
چەورییە گۆڕاوەكان (هایدرۆجینییەكان)
چەورییە گۆڕاوەكان، ترشیی چەوریی ناتێرن لە بنەڕەتدا لەكاتی گۆڕینی زەیتە رووەكییە شلەكان دەردەكەون وەك زەیتی گوڵەبەرۆژەی پیشەسازی. ئەم جۆرانە مەترسین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و هەوكردن.
پەتاتەی سوورەكراو
بڕێكی كەمی پەتاتەی سورەكراو نزیكەی گرامێك چەوریی گۆڕاو لەخۆدەگرێت. بەشێوەیەكی مامناوەند رێنوێنی دەكرێت رۆژانە زیاتر لە 2.6 گرام چەوریی گۆڕاو زیاتر بەكارنەبرێت. چەندێك ئەو چەورییە گۆڕاوەی كەسێك لەمیانەی سیستمی خۆراكدا دەیخوات كەمبێت، ئەوەندە مەترسیی تووشبوون بە هەوكردن لە جەستەیدا كەمدەكات.
ترشی ئەراكیدۆنیك
سەرەڕای هێلكە و گۆشتی سور، پەنیر و بەرهەمەكانی شیر بڕێكی دیاریكراو لە ترشی ئەراكیدۆنیك-یان تیایە، كە پەرەدەدات بە هەوكردن لە جەستەدا. ترشەكە سەر بە كۆمەڵەی ترشەكانی ئۆمیگا 6ی چەورییە و لە بنەڕەتدا لە خۆراكە گیاندارییەكاندا هەیە.
كحول
مەترسیی كحول لەسەر زیادبوونی هەوكردن لە جگەر و پەنكریاس-دا كەمنییە. لەهەمان كاتدا خواردنەوەی زۆر و ناڕێكخراوی كحول دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشیی گەدە بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتەهۆی هەوكردن لە كۆئەندامی هەرس و سورێنچك.