دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیهان لە تەواوبوون نزیكدەبێتەوە

(میردیكا 118) دەبێتە دووەم دوای بورجی خەلیفە

پاش چەندین ساڵ كاركردن، بونیادنانی دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیهان لە تەواوبوون ‏نزیكدەبێتەوە، تەلارەكە دەكەوێتە كوالالامپور-ی پایتەختی مالیزیا.‏

باڵەخانەی (میردیكا 118) دەبێتە دووەم بەرزترینی جیهان لەدوای تەوابوونی یەكجاری لە ‏ساڵی داهاتوودا بە بەرزی دوو هەزار و 227 پێ (نزیكەی 679 مەتر) و لە 118 نهۆم ‏پێكدێت.‏

بورجی خەلیفە لە دوبەی بە بەرزترین باڵەخانەی جیهان دادەنرێت بە بەرزی 828 مەتر.‏

ئیسماعیل سەبری یەعقوب، سەرۆك وەزیرانی مالیزیا لە ئاهەنگێكدا بەبۆنەی تەوابوونی ‏كارەكانی ڕووكاری دەرەوەی باڵەخانەی (میردیكا 118)، پڕۆژەكەی بە گرنگ ناوبرد و ‏وتی، “نەك تەنها دەستكەوتێكی گەورەیە لەبواری ئەندازیاریدا، بەڵكو لەهەمان كاتدا پێگەی ‏مالیزیا وەك دەوڵەتێكی سەردەمیی پێشكەوتوو بەهێزدەكات”.‏

تەلارەكە ڕووبەری نزیكەی 3.1 ملیۆن پێ چوارگۆشە دەستەبەردەكات، كە نیوەی ‏تەرخاندەكرێت بۆ نووسینگەكان، هەروەك ناوەندی بازرگانی و هۆتێل و مزگەوت ‏لەخۆدەگرێت، جگە لە بەرزترین سەكۆی چاودێری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ‏شوێنێكی گەورەی كاتبەسەربردن.‏

پێشتر پێشبیندەكرا كردنەوەی تەلارەكە لەمساڵدا بێت، بەڵام ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین ‏بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ساڵی 2020 لەو وڵاتە بووە هۆی دواكەوتنی ‏كردنەوەی باڵەخانەكە.‏

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئەنجومەنی باڵەخانە گەورە و نیشتەجێ سەردەمییەكان، پایتەختی مالیزیا ‏پلەی 13ی گرتووە لە ڕووی بەرزیی باڵەخانەكانیەوە لەسەر ئاستی جیهان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لە ناوچەکانی ئاڵۆزی و شەڕ ئەرکە مرۆییەکان وەردەگرن

بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد کە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share