وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 19/4/2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەکە بەهۆی ئەوەوەیە کە جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانە.